كسینجەر: ئێران كێشەیەكی گەورەترە لەداعش

‌هێنری كسینجەر
هێنری كسینجەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت ئێران كێشەیەكی زۆر گەورەترە لە كێشەی داعش‌و ئەگەری دروستكردنی ئیمپراتۆرییەك لەلایەن ئێرانەوە نزیكترە.

كسینجەر لە لێدوانێك بۆ ماڵپەڕی (NPR)ی ئەمەریكی وتی: ئێران پێگە‌و بارودۆخێكی بەهێزتری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە‌و بەم هۆیەوە ئەگەری ئەوەی زیاترە كە ئیمپراتۆرییەك دروست بكات.

كسینجەر وتی: "ئەو سنورانەی كە سەرەتای سەدەی بیستەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشران، لەئێستادا خەریكن لەناودەچن. ئەمەش لە رووی ستراتیژیكەوە هێزێكی زۆر بەئێران دەدات. من كێشەی ئێران زیاتر لە داعش دەزانم، داعش گروپێكە لە ژمارەیەك چەكدار بە ئایدیۆلۆژیایەكی زۆر هێرش بەر، بەڵام ئەوان دەبێت زۆر خاكی دیكە داگیر بكەن تا بتوانن ببینە واقعێكی ستراتیژی‌و بەردەوام. من پێموایە ئەگەرچی شەڕ لەگەڵ داعش گرنگە، بەڵام لەچاو روبەڕوبوونەوە لەگەڵ ئێران كارێكی بچوكە".



PM:04:12:08/09/2014