پێش جەژن هەموو وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن


وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق 400 ملیاری دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەران بنێرێت و حكومەتیش مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكات.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە (سپی) راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ حكومەتی عێراق رەزامەندی كۆتایی داوە بۆ ناردنی 400 ملیاری دیكە و یەكشەممە دەگاتە هەرێم و داراییش ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی تا رۆژی چوارشەممە مووچەی هەموو وەزارەتەكان دابەش بكات.

حكومەتی هەرێم مانگانە بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە نزیكەی 940 ملیار دینارە.




PM:08:56:22/06/2023