شارەزایەكی كەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا دەخاتەڕوو

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، تا ئەم سیستەمە پەستان بەرز و وشكە  تێكنەشكێت بەتەواوی شێی مەداری تەواو چالاك نابێت، دەشڵێت، "هاتنی شێ و هەوریش ئەگەری زۆرە بەهەبونی بەرەی سارد لەچینەكانی هەوادا بارانی هەڕەمەكی لێبكەوێتەوە".

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، "كاریگەری ئەو سیستەمە پەستان بەرز و وشكە چەقەبەستوەی كە لەناو زەریای هیندی و دەریای عەرەبیدا باڵادەستە و درێژبۆتەوە بۆ سەر وڵاتانی كەنداو نیمچە دورگەی عەرەبی و ئێران و عێراق و ناوچەكە بەمزوانە تەواو لاواز دەبێت ئەمەش ڕێ بۆ هاتنی شێ و هەور دەكاتەوە".


باسی لەوەشکرد، هاتنی شێ و هەوریش ئەگەری زۆرە بەهەبونی حەوزی سارد یان بەرەی سارد لەچینەكانی هەوادا بارانی هەڕەمەكی لێبكەوێتەوە.

دەشڵێت، "ئەم سیستەمە هۆكارە تا ئێستا كە شەپۆلە گەرمایەكان توندیان كەمبكاتەوە گەرمایەكی ئاسایی و سەلامەت بڕەخسێت لەسەر ناوچەكانمان چونكە شێی نزمە پەستانی زەریای هیندی هیچ چالاك نیە بەڕوی ناوچەكانی كەنداو نیمچە دورگەی عەرەبی و ئێران و عێراق لەئەنجامدا ئەمەش دۆخەكە وشك كردوە بۆ لای ئێمەش وادەكات ئەو گەرمایەی دەگات وشك بێ شێ بێت و بێتە ئاساییبونی گەرما و سەلامەت بونی".

شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەشدا، تا ئەم سیستەمە پەستان بەرز و وشكە نەكشێتەوە تێكنەشكێت بەتەواوی شێی مەداری كە ڕەنگی سەوزە وەك لەوێنەكەدا دیارە تەواو چالاك نابێت بەڕوی جەزیرەی عەرەبی و عێراق و ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەر.


PM:11:35:05/08/2023