چه‌کدارانی داعش هه‌ڕه‌شه داگیرکردنی شاری کوبانی له رۆژئاوا ده‌که‌ن که نزیکه‌ی نیو ملیۆن هاولآتی تێدایه، په‌که‌که‌ش ده‌ڵێت داعش دووره لهشارهکهوهو زۆر زه‌حه‌مه‌ته بتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له پارتی کرێکارانی کوردستان که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت به سپی میدیای راگه‌یاند که راسته داعش له چه‌ندین لاوه چوار رۆژه هێرش ده‌کات و هه‌رچی چه‌کی پێشکه‌وتوو هه‌یه له‌تانک و زرێپۆش و تۆپی دوور هاوێژ به‌کاری ده‌هێنێت و چه‌ند گوندێکی کۆنترۆڵکردووه، به‌لآم نزیکترین شوێنیان 20 کم له‌به‌ره‌ی ره‌قه‌وه، له‌هه‌ندێک شوێن 30 کم و 40 کم دووره له‌شاری کوبانیه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی" زۆر زه‌حمه‌ته چه‌ته‌کانی داعش بتوانن کوبانی کۆنترۆڵ بکه‌ن، چونکه دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن هاولآتیهو هه‌مووشیان ئاماده‌ن بۆ به‌رخۆدان".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئاواره‌کان که چوونه‌ته تورکیا، ئه‌و به‌رپرسه وتی" چوار هه‌زار ئاواره که دانیشتووی گونده دووره‌کانی کوبانین له‌به‌ر پاراستنی ژیان خۆیان چوونه‌ته باکوری کوردستان و هه‌ندێکیشیان هاتوونه‌ته ناو شاری کوبانیه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه هیچ گومانێکی له‌به‌رخۆدانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له کوبانی نه‌بوو، به‌لآم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌رووی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه شه‌رڤانه‌کانی کێشه‌یان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به خۆ ئاماده‌کردنی داعش بۆ ئه‌م هێرشه گه‌وره‌یه، ئه‌و وتی" ماوه‌یه‌کی زۆره داعش خۆی کۆده‌کاته‌وه‌و چه‌کی قورس له عێراقه‌وه به‌کێش ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و شه‌ڕه"، ئه‌و باسی له‌وه‌ش کرد که چه‌ته‌کانی داعش چه‌ندان رۆژه له عێراق هیچ هێرشێکیان ئه‌نجام نه‌داوه له‌به‌ر خۆ ئاماده‌کردن بۆ ئه‌م هێرشه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌که‌که جارێکی تر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که گه‌ریلا هه‌رچی له توانایدا هه‌بێت ده‌یکات بۆئه‌وه‌ی رۆژئاوا بپارێزێت.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه هه‌ندێک که‌ناڵ له‌وانه فرانس 24 باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌رۆژئاوای شاره‌که‌وه چه‌کدارانی داعش چوونه‌ته ناو گهرهکێکهوه.
هێڵی به‌ره‌ی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوولا 180 کم درێژه، به‌پێی زانیاری ئه‌و که‌ناڵه سه‌ره‌تا داعش 16 گوندی کۆنترۆلکردووه و دواتر 20 گوندی تر له‌وانه ( سه‌روج، دنای، جرنی ره‌ش، قرنفلی سه‌رو، قرنفلی خواروو، رجیمان، ته‌ل ده‌غل، حروب، کتکانیه، هوالک، تورمانه، خروس، عوینه، قمشی،،،هتد.
که‌ناڵه‌که باس له‌وه ده‌کات که‌شه‌ڕێکی قورس له نێوان هه‌ردوولا له ئارادایه.
شاری کوبانی که عێن عه‌ره‌بیشی پێده‌ڵێن، 1 ملیۆن هاولآتی تێدایه، خاوه‌نی 384 گونده، 150 کم ده‌که‌وێته رۆژهه‌لآتی باکوری حه‌له‌به‌وه، 30 کم له رۆژهه‌لآتی فوراته‌وه دووره.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا، په‌که‌که‌و یه‌په‌گه جگه له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت رێگایه‌ک له کانتۆنی جه‌زیره‌وه بکه‌نه‌وه بۆ کوبانی، هاوکات ده‌یانه‌وێت به‌ره‌ی شه‌ڕی گه‌وره‌ی تر بکه‌نه‌وه‌و گورزی کوشنده له داعش بده‌ن تا فشاری سه‌ربازی له‌سه‌ر کوبانی که‌مبێته‌وه.