بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری بارینی نمە باران هەیە و پلەی گەرماش نزمدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى ڕۆژئاوا، پلەکانی گەرما (یەک تا سێ) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەیدا پێشبینی دەکات، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت، هەروەها ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوورى ڕۆژهەڵات، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک نزمدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین (٩ - ١٠)کمە.