ئەمشەو یەکشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زاینی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم له ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه" هاوڵاتییان و داموده‌زگاكانی ته‌ندروستی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ڕۆژانی پشووی فه‌رمی هه‌مان ڕۆژانی پشووی ڕاگه‌یاندراوه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوه، نه‌خۆشخانه و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان رادهسپێردراون كه ده‌وامی ئێشكگری ده‌بێت بۆ كارئاسانی هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی".
رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
1- فریاكه‌وتنه‌كان (24) كاتژمێر كراوه ده‌بن به‌شێوه‌ی ئێشكگری.
2- ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگری ده‌بێت.
3- نۆرینگه ده‌ره‌كیه‌كان كراوه ده‌بن له ڕۆژانی پشو.
4- ڕاوێژكارییه (24) كاتژمێرییه‌كان كراوه ده‌بن به‌پێی خشته‌ی ده‌وامكردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت.
5- سه‌نته‌ره‌كانی شوشتنی گورچیله به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌ی ئێشكگری كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت.
6- تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێلی (122) به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ی (24) كاتژمێری وه به‌هۆی پزیشكی فریاكه‌وتن خشته‌ی دابینكردنی تیمه‌كانی داده‌نرێت بۆ شوێنه گشتیه‌كانی پێویست و گه‌شتیاریه‌كان.
7- له‌كاتی پێویستدا كۆگاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی كراوه ده‌بن له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان.
8- تیمه‌كانی (پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نه‌خۆشیه گوازره‌وه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی) به‌رده‌وام ده‌بن له به‌دواداچونه‌كانیان.
9- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاوه‌ره‌كان له كه‌مپه‌كان به‌رده‌وم ده‌بێت.
10- پابه‌ندبونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشته‌جێ ی دێرین و خولاو و په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به ده‌وامی ئێشكگری له ڕۆژانی پشودا.
11- هێڵه‌كانی مۆبایلی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌پرس و وه‌رگری به‌شه‌كان كراوه ده‌بن و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌درێنه‌وه له ڕۆژانی پشو.
12- لیژنه‌كانی به‌دواداچون له‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌دواداچونی ده‌وامی نه‌خۆشخانه و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.
13- بۆ هه‌ركارێكی پێویست و له‌ناكاو پێویسته هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی هه‌بێت
14- هاتنه‌ژوره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ته‌نها له ڕێگای ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ده‌بێت.
15- ئاماری ڕۆژانه ده‌بێت له ماوه‌ی (24) كاتژمێر له ڕێگای په‌یوه‌ندی مۆبایله‌وه له 8:00ی ی به‌یانی تاوه‌كو 8:00ی به‌یانی رۆژی دوایی ره‌وانه بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان.
16- ڕۆژانه فۆرمی تایبه‌ت به ئاماره‌كان ڕه‌وانه بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان.
17- ئاماده‌باشی بۆ ئه‌مبوڵانس و دابینكردنی گاز و به‌نزین بكرێت.
18- به‌دواداچونی به‌رده‌وام بۆ پڕۆژه‌كانی خاوێنكردنه‌وه و دابینكردنی خۆراك بكرێت.
19- سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه پێویسته به شێوه‌ی ئێشكگری كراوه‌بێت.