پۆلیسی کۆیە دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ژنە بەتەمەنەکەی کۆیە دەستگیرکردووە و کە خزمی نزیکی ژنەکەن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
موقەدەم رێبوار فەتاح، لە بنکەی پۆلیسی باواجی کۆیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی كانوونی دووهمی ٢٠٢٤، رایگهیاند" دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ژنە بەتەمەنەکەی کۆیە دەستگیرکردووە و کە خزمی نزیکی ژنەکەن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی لە شاری کۆیە دۆزرایەوە و وتەبێژی تەندروستیی کۆیە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ژنەکە ناوی (گەلاوێژ حەمەدەمین فەرەج) بووە و تەمەنی ٧٨ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی جەمعییە بووە لە کۆیە و تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆی دۆزراوەتەوە".
باسی لەوەشکردووە، بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر لەبارەی چۆنێتیی مردنەکەوە، تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی ههولێر كردووه.