داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت خۆیان له‌ رووباری سیروان به‌ دوور بگرن

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە خۆیان لە رووباری سیروان بە دووربگرن، چونكه‌ مەترسی لەسەر ئەو ناوچەیە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" بۆ دانیشتیوان و هاوڵاتیانی نزیك لە رووباری سیروان، خۆتان بە دوربگرن لە رووبارەكە، بەهۆی هاتنی داهاتێكی زۆری ئاوەوە یەكێك لە دەرگاكانی سپیڵ وەی سەرڕێژ دەكەینەوە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاوی رووبارەكە زۆر زیاد دەكات و مەترسی لەسەر گوند و شوێنە گەشتیاریەكانی سەر رووبارەكە هەیە. 


PM:05:02:03/05/2024