"ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە وەرگەڕانی مینی پاسەکەی گەرمیان دەستگیرکرا"

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی بە هۆکاری رووداوەکەی دوێنێی ئیدارەی گەرمیان "تۆمەتباردەکرێت" دەستگیرکرا.

ئومێد مەجید بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەو کەسەی بووە هۆی وەرگەڕانی مینی پاسەکەی دوێنێی گەرمیان دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیراوە.

دوێنێ پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران لەسەر ڕێگەی سەرەکی (کەلار - کفری) وەرگەڕا کە بەهۆیەوە چوار خوێندکاری کچ گیانیان لەدەستدا و پێنج خوێندکار و مامۆستایەک و شۆفێرەکەش برینداربوون.


PM:12:38:15/05/2024