هاوسەرۆكانی دەم پارتی: بڕیارەکانی دادگا کۆمەڵکوژی یاساییە


هاوسەرۆکی دەم پارتی کە گەورەترین پارتی کوردی باکوری کوردستانە رایگەیاند" بڕیاری دۆسیەی کوبانێ لە دادگای ئەنقەرە، کۆمەڵکوژی یاساییە".

لە دوای دەرچوونی حوکمی دادگا لە دۆسیەی کوبانێ کە ئەمڕۆ پێج شەممە لە دادگای ئەنقەرە دەرچوو، تونجەر باكرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەو حکومەی رەتکردەوەو، وتی" بڕیاری زیندانیكردنی دەستبەسەركراوانی دۆسییەی كۆبانێ لەلایەن مەهەپەوە ئامادەكراوە" .

 لەدرێژەی قسەکانیدا وتیشی "ئەو بڕیارانەی دادگا بە پەڵەیەكی ڕەش بۆ سەر مێژووی یاسا و دەسەڵاتی دادوەری لە توركیا لە قەڵەمی دەدەرێن". 

ئاماژەی بەوەشدا، لە دۆسییەی كۆبانێدا هەوڵدرا سیاسەتی كورد و شۆڕشگێڕ و دیموكراتەكان لە گۆڕەپانی سیاسی بسڕدرێنەوە، بەڵام وەكو كورد دژی ئەو بڕیارە نا دادپەروەرانەی دادگا وەستانەونەتەوە.



AM:12:13:17/05/2024