زێباری: پشتیوانی توركیا لەكۆبانی بەهۆی گوشاری ناوخۆ‌و دەرەكی بووە

‌هۆشیار زێباری

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند گۆڕانكارییەكی باش لەئاستی پەیوەندییەكانی كورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە‌و حكومەتی توركیا بۆ پشتیوانی لە پارێزەرانی كۆبانی دروست بووە‌و توركیاش بەهۆی گوشارەكانەوە ناچار بەو پشتیوانیە بوە.

هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق لەلێدوانێك بۆ كەناڵی عەرەبیە هۆكاری رەزامەندی توركیا بۆ پشتیوانی لەكۆبانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كەپاش ئەوەی ئەنكەرە لەلایەن رای گشتی توركیا‌و بەتایبەتی كوردانی باكور‌و هەروەها لەلایەن ئەمەریكاشەوە گوشاری خرایەسەر، ناچاربوو پشتیوانی لەكۆبانی بكات‌و ئامادەكاری بۆ ناردنی پێشمەرگە لەرێگەی ئەو وڵاتەوە بۆ كۆبانی بكات.

زێباری وتی: كورد‌و توركیا‌و ئەمەریكا لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ناردنی كۆمەكی سەربازیی‌و هێزی پێشمەرگە بۆ كۆمەكی كوردانی كۆبانی بۆچوونی هاوبەشیان هەیە.



AM:11:48:23/10/2014