وێنە.. "ئەفسەرێكی پێشمەرگە لەكاتی پاككردنەوەی گوندێك لە مین شەهید بوو"

‌شەهید فاخر

بەپێی هەواڵێكی پەیجی ئەفسەرانی كوردستان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، فەرماندەیەكی پێشمەرگە بەناوی عەقید فاخر لەكاتی پاككرنەوەی گوندێك لەمینەكانی داعش، شەهید بوو.

پەیجی ئەفسەرانی كوردستان كە لەگواستنەوەی هەواڵەكانی پەیوەندیدار بە پێشمەرگەكانی كوردستان چالاكی هەیە، رایگەیاند عەقید فاخر، ئەفسەر‌و فەرماندەی پێشمەرگە لەگوندێكی دەوروبەری ناحیەی زومار لەكاتی پاككردنەوەی گوندێك لەمین ‌و تەقەمەنی شەهیدبوو.

پەیجەكە باس لەوەش دەكات "شەهید فاخر، لەماوەی رابردوودا هەزاران مین‌و تەقەمەنی پوچەڵكردوەتەوە‌و هەزاران ماڵ‌و شوێنی لە تەقەمەنی پاك كردوەتەوە".
پێشتریش قاچێکی به‌هۆی مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌وه‌ له‌ده‌ستداوه‌و به‌ قاچی ده‌ستکرده‌وه‌ له‌به‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌رده‌وام بوو له‌ پێشمه‌رگایه‌تی و مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌.






PM:04:26:11/11/2014