سێ گەنجی مەهابادی لە ناو ریزەكانی داعشدا كوژران

سێ گەنجی خەڵكی مەهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەناو ریزەكانی داعش‌و لەشەڕ لەگەڵ پێشمەرگە لەكەركوك كوژران. هاوكات 11 گەنجی دیكەی رۆژهەڵاتی چونە ناو داعشەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو سێ گەنجی 16 تا 20 خەڵكی شاری مەهاباد كە بە ریزی چەكدارانی داعش پەیوەست ببوون، لەشەڕ لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەناوچەی كەركوك كوژران.

بەپێی ئەو هەواڵە پەیجێكی لایەنگرانی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی رایگەیاندوە كە لەم رۆژانەدا 11 گەنجی رۆژهەڵاتی كوردستان لەشارەكانی سەرپێڵ زەهاو، رەوانسەر‌و كرماشان بە چەكدارانی داعش پەیوەست بوون.



PM:05:48:20/11/2014