"كارتی مۆبایل 20% باجی دەخرێتەسەر‌و دەبێت هاوڵاتیان بیدەن"
بۆ پڕكردنەوە كورتهێنانی بودجە وه‌زاره‌تی دارایی عێراق باج دەخاتە سەر كاڵای هاوردە‌و كارتی مۆبایلیش یەكێك لەو كاڵانەیە كە 20% باجی دەخرێتەسەر‌و دەبێت هاوڵاتیان بیدەن.
لەمبارەیەوە ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له‌په‌رله‌مانی عێراق بە هاوڵاتی راگەیاند: به‌پێی پلانێک که له‌ساڵانی رابردوو دانراوه، کارده‌کرێت بۆ زیادکردنی باج له‌سه‌ر کاڵاکان، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ته‌نیا پشت به‌سامانی سروشتی نه‌به‌ستێت.
وتیشی «کارتی مۆبایل وه‌کو کاڵایه‌کی هاورده باج ده‌خرێته سه‌ریو ده‌بێت هاوڵاتیان باجه‌که بده‌ن».
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید رونیکرده‌وه، له‌سه‌دا 20ی نرخی هه‌ر کاتێکی مۆبایل وه‌کو باج له‌هاوڵاتیان ده‌سه‌نرێت، ئه‌وه‌ش بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و کورتهێنانه گه‌وره‌یه‌یه که له‌بودجه‌دا دروستبوه، هاوکات بۆ پشتبه‌ستنی حکومه‌ته وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی تری داهات.
به‌پێی پلانی باج خستنه سه‌ر کارت، ئه‌گه‌ر که‌سێک کارتێکی 10 هه‌زار دیناری بکڕێت ئه‌وا له‌سه‌دا 20 ده‌کاته 2 هه‌زار دینار ده‌چێته سه‌ری، ئه‌وکات هاوڵاتیان له‌بری 10 هه‌زار 12 هه‌زار دینار ده‌ده‌ن به‌کارته‌که، به‌ڵام بڕی 10 هه‌زار سودی لێده‌بینین.
له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی عێراق، دوو جۆر باج له‌کۆمپانیاکانی بواری په‌یوه‌ندی مۆبایل وه‌رده‌گرێت، ساڵانه له‌سه‌دا 10ی داهاتیان وه‌کو باج لێوه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها بڕی یه‌ک ملیار‌و 250 ملیۆن دۆلاریان لێوه‌رده‌گیرێت بۆ درێژکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌یان بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له‌په‌رله‌مانی عێراق وتی «پێویست نیه ئه‌و باجه هاوڵاتیان بیده‌ن، به‌ڵکو پێویسته باجه‌که کۆمپانیاکان بیده‌ن چونکه ئه‌وان ساڵانه سودێکی زۆری ماده‌ی وه‌رده‌گرن».
باسی له‌وه‌شکرد، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێیانوتوه، ئه‌وان ده‌توانن ته‌نها ئه‌و دوو جۆره باجه‌ی سه‌ره‌وه له‌کۆمپانیاکانی ته‌له‌فۆن وه‌ربگرن‌و به‌وشێوه‌یه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ کراوه، ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌که هه‌ڵوه‌شێننه‌وه پێویسته کۆمپانیاکان قه‌ره‌بوبکرێنه‌وه، بۆیه باج خستنه سه‌ر فرۆشی کارتی مۆبایل به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا رێگه‌یه‌کی ئاسانه‌و له‌جیهانیشدا ئه‌وه هه‌یه.
به‌وته‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، له‌جیهاندا باج سه‌رچاوه‌ی دارایی یه‌که‌می داهاته، به‌ڵام عێراق وه‌کو سه‌رچاوه‌ی دوه‌م لێده‌ڕوانێت، ده‌ڵێت «پلانی باج خستنه سه‌ر کارتی مۆبایل، وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌سه‌رده‌می به‌رهه‌م ساڵحدا (ساڵی 2004 وه‌زیری پلاندانانی عێراق بوو) کاری له‌سه‌ر کردوه به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی زۆره‌وه جێبه‌جێنه‌کراوه‌و که‌وتۆته ئێستاوه«.
جه‌ختیشیکرده‌وه، ده‌بێت عێراق چاو به‌بڕیاره‌کانیدا بخشینێته‌وه له‌باره‌ی باجه‌وه، چونکه ناکرێت له‌سه‌ر حسابی ده‌خلی هاوڵاتی قازانجی خۆی زیادبکات.
لەبەرامبەردا به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندیه گشتیه‌کانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگه‌یاند، ئاگاداری بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه نین سه‌باره‌ت به‌دانانی باج له‌سه‌ر کارتی مۆبایل.
PM:03:08:25/12/2014