داعش ناحیەی "عوزێم"ی لەسەر رێگای بەغدا كۆنترۆڵ كرد

‌میلیشیا شیعەكان
چەكدارانی داعش ئەمرۆ هێرشیان كردەسەر ناحیەی عوزێم لە سەر رێگای بەغدا‌و پاش شەڕ‌و پێكدادان نێوان داعش‌و میلیشیا شیعەكان، ئەو ناحیەیە كەوتە دەست چەكدارانی داعش كە كەمتر لە كاتژمێر‌و نیوێك لە بەغداوە دوورە.

بەیانی ئەمرۆ یەكشەممە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر میلیشیا شیعەكان‌و نیوەرۆی ئەمرۆ توانیان ناحیەی عوزێم كۆنترۆڵ بكەن. لەو شەڕو پێكدادانەدا دەیان چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون‌و ژمارەیەكیشان لەلایەن داعشەوە بە دیل گیرا.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سایتی خەندانی رایگەیاند: سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سێ هه‌زار چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه ‌و ژماره‌یه‌كیان بۆ ناحیه‌ی‌ عوزێم نێردراون، شه‌ڕه‌كه‌ی‌ نێوان هه‌ردوولا ئه‌و چه‌كدارانه‌شی‌ تیادا بووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هێنراونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌" .



PM:02:31:15/02/2015