لە کۆبوونەوەی بارزانی و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرمام نەوشیروان مستەفا لەگەڵ مانەوەی بارزنیدا بووە لە پۆستی سەرۆکی هەرێم، وەک ماڵپەڕی باس ئاماژەی بۆ دەکات.
ماڵپەڕی باس کە نزیکی مەسرور بارزانییە لە میانەی هەواڵێکیدا لەسەر کۆبوونەوەی رۆژی ٢٣-٢ نێوان بارزانی و نەوشیروان مستەفا دەڵێت" سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبوونهوهکەوە ڕایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه دۆستانه بووه و به ڕاشكاوانه هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه كراوه، چ له ڕووی سه‌ربازی بێت یان له ڕووه سیاسییه‌كه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بووه، مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی داعش و چاره‌نووسی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه كه ئێستا جگه له هه‌ڕه‌شه‌ی داعش، هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌شدی شه‌عبیشی كه‌وتووه‌ته سه‌ر".
ئەو سه‌رچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە باس له ده‌ستوور و ویلایه‌تێكی دیكه بۆ بارزانی كراوه، ”هه‌ر چه‌نده بارزانی گوتویه‌تی كه ئه‌و وه‌كو خۆی ناخوازێت ویلایه‌تێكی تر سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه ببات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵویستی رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان ئه‌وه بووه كه پێویسته بارزانی ویلایه‌ته‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بارزانیش، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه ئه‌وان چوارچێوه‌ی یاسایی و ده‌ستووری بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی په‌یوه‌ست له‌و حاڵه‌ته داده‌نێنه‌وه".