"دوو جار لەگەڵ بارزانی دانیشتن و خیانەتیان لە پێشمەرگە کرد"

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە  دەڵێت" هۆزێکی عەرەب سەباری ئەوەی دوو جار بارزانی سەرۆکی هەرێـمیان لەم ماوەیەی دواییدا بینیوە کەچی خیانەتیان لە پێشمەرگە کرد".

 رائید ئەحمەد سورچی فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری زوممار دەڵێت: لە کۆمەڵگایەکی عەرەبنشینی سەر بەناحیەی زوممار، سەرەڕای ئەوەی ھەرێمی کوردستان ھاوکارییەکی زۆری دانیشتوانی ئەو کۆمەڵگایەی کردووە، لەئێستادا ئاڵای داعشیان ھەڵکردووە و خیانەتیان کردووە؛ هەر بۆیە ھێزی پێشمەرگە داوای رادەستکردنی بکەرەکان دەکات".
 
ئەو فەرماندەیە بەماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند: کۆمەڵگای سمود کە دەکەوێتە پشت عەینزالە، کە سەر بەناحیەی زوممارە و عەرەبنشینن، ھەرێمی کوردستان ھەموو ھاوکارییەکی کردوون، تەنانەت نەخۆشەکانیشیان لە دھۆک چارەسەر دەکرێن و دوو جاریش لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) کۆ بوونەتەوە، بەڵام لە ئێستادا خیانەتیان کردووە و ئاڵای داعشیان  لەناو کۆمەڵگاکە بەرز کردووەتەوە.

(سورچی) وتیشی: "ھێزی پێشمەرگە 72 سه‌عات مۆڵەتی بە خەڵکی ئەو کۆمەڵگایە داوە کە، بکەرەکان رادەست بکەن، ئەگەر نا پێویستە ئەو شوێنە چۆڵ بکەن و، بچنە ناو داعشەوە و لەوێ نه‌مێنن، چونکە سەرەڕای ئەو ھەموو ھاوکارییە خیانەتیان کردووە، پشتگیریی داعش ده‌كه‌ن و ئاڵای ئەوانیان ھەڵداوە.



PM:02:06:28/04/2015