وێنە.. خەڵكی مەهاباد ئاگریان لەو هۆتێلە بەردا كچەكە خۆی تیا كوشت

پاش ئەوەی كچێكی گەنج لەترسی دەستدرێژی سێكسی كارمەندێكی ئیتلاعات خۆی لە نهۆمی چوارەمی هۆتێڵیك خستەخوارەوە، ئەمرۆ لەخۆپیشاندانێكدا ژمارەیەك لەخەڵكی شاری مەهاباد ئەو هۆتێلەیان ئاگر تێبەردا.

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ژمارەیەك لەخەڵكی شاری مەهاباد بەخۆپیشاندان هێرشیان كردە سەر هۆتێل "تارا" لەشاری مەهاباد‌و پاش بەربارانكردنی، هۆتێلەكەیان ئاگر تێبەردا.

دوو رۆژ لەوە پێش كچێك بەناوی فەریناز خەسرەوی كە كارمەندی هۆتێلەكە بوو، لەپیلانێكی خاوەنی هۆتێلەكە‌و لەترسی ئەوەی لەلایەن كارمەندێكی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستدرێژی نەكرێتەسەری، خۆی لە نهۆمی چوارەمی هۆتێلەكە خستەخوارەوە‌و گیانی لەدەستدا.

مەرگی ئەو كچە خەڵكی توڕەی مەهابادی هێنایە سەر شەقام‌و بەئاگر تێبەردانی هۆتێلەكە خوازیاری دادگایی كردنی تاوانباران بوون.












PM:06:10:07/05/2015