بەتۆمەتی داعش سێ كەس لە گەرمیان دەستگیر كران
هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان سێ كەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ چەكدارانی داعش لە سنوری ناحیەی جەبارە دەستگیر كرد.
بە پێی نوسراوێك ئاسایش: ڕۆژی 21_6_2015 هێزەكانی بنكەی ئاسایشی جەبارەی سەر بە ئاسایشی گەرمیان 3 تیرۆریستی سەر بە رێكخراوی تیرۆیستی داعشیان دەستگیر كرد، كە پێشتر بە پێی ماددەی 2ی تیرۆر داواكرا بوون.
ناوی هەرسێ تۆمەتبارەكە لە نوسراوەكەدا ئاشكرا كراوە ئەوانیش" ( م.ع.ن لە دایك بووی 1975 ، م.م.ع لە دایك بووی 1995 ، گ.ع.غ لە دایك بووی 1985 )".
لە نوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە " تۆمەتبارەكان ڕوو بەڕووی دادگا كراونەتەوە و لێكۆڵێنەوەكانیش بەردەوامن ".
PM:03:17:23/06/2015