سبه‌ینێ بۆ یه‌ك خولەك جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌وه‌ستێت
بۆ یادكردنه‌وه و له‌بیر نه‌كردنی كاره‌ساتی جینۆسایدكردنی شه‌نگال به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا سبه‌ینێ 3-8-2015 سه‌عات 10 ی سه‌ر له به‌یانی له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ده‌قیقه جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌وه‌ستێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا له شۆفێران ده‌كات وه‌ك و ئه‌ركێكی نیشتمانی هاوكاری كارمه‌ندانی هاتوچۆ بكه‌ن و ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ یه‌ك ده‌قیقه له كار بخه‌ن .
PM:04:13:02/08/2015