خۆکوژێک بهئۆتۆمبیلێکەوە لەخاڵی پشکنینی دوبز- کەرکوک خۆی تەقاندەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار رایگەیاند" خۆکوژێک لە رێگای ئۆتۆمبیلێکەوە خۆی لە خاڵی پشکنینی دوبز- کەرکوک تەقاندەوە".
ئەو سەرچاوە ئەمنیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو خاڵی پشکنینە دەکەوێت نزیک شاری دوبز و ناوی " حی تەنک " تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر بیاناکانی قائیمقایەت و پۆلیس بەردەوامە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن چەند چەکدارێکی داعشەوە کۆنترۆڵکرا.
PM:10:02:03/11/2015