حكومەتی هەرێم: پێنجشەممە لە كوردستان پشوو نیە

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدكاتەوە رۆژی پێنجشەممە لە هەرێمی كوردستان پشوو بێت‌و دەڵێت دەوام ئاسایی دەبێت.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند:لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی ھەرێم ڕۆژی پێنج شەممە دەوامی ڕەسمی و ئاسایی دەبێت و پشوەکەی حکومەت عیراق، ھەرێم ناگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆك وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە ٣ی کانوونی یەکەم ٢٠١٥، بکرێتە پشووی ڕەسمی لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق  و لە سێ پارێزگای شیعەنشینیش دوو رۆژی کردۆتە پشوو.



PM:02:59:01/12/2015