بەڕێوەبەری گشتی پەرورەدەی سلێمانی رایگەیاند" سه‌رپه‌شتیاری خوێندنگه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه مامۆستایانی ناو شار تەنها دوورۆژ پشوویان هەیە، نەک سێ رۆژ".
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سپی راگەیاند" لەرێگای سەرپەرشتیارانەوە ئاگاداری مامۆستایانی ناوشاریان کردۆتەوە کە ته‌نها بۆیان هه‌یه شه‌ممان نه‌چنه‌وه بۆ ده‌وام، نەک پێنج شەممانیش، ئەو بڕیارە بۆ مامۆستایان دەرەوەی شارە".
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت"بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار، هه‌وڵده‌ده‌ین به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كانیان بڕێك سووته‌مه‌نی هاتوچۆیان بۆ دابین بكه‌ین تا كه‌مێك باری سه‌رشانیان سوك بكه‌ین".
ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە له‌گەڵ هه‌ندێك خوێندنگه‌ی ناوشاردا نین کە پشوویان كردووه به دوو رۆژ و پێنجشه‌ممه‌شیان زیاد كردووه".