دەمیرتاش سەردانی سلێمانی دەكات

بڕیاروایە سبەینێ هاوسەرۆكی هەدەپە بۆ بەشداری لە كۆنفرانسێك لە زانكۆی سلێمانی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

 كۆنفرانسەكە لەهۆڵی كۆنفرانسەكان لەكەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت  و ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و رۆشنبیریی لەكوردستان و ژمارەیەك نوێنەری وڵاتانی بیانی بەشداریی تێدا دەكەن، بڕیاریشە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بەشدار بێت.

شیلان ئەمین ئۆغڵو نوێنەری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەهەرێمی كوردستان بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە، بەبانگهێشتنامەی یەكێتی، سەڵاحەدین دەمیرتاش بەشداری ئەو كۆنفرانسە دەكات.

پێدەچێت ئێوارەی ئەمڕۆ 14-5 یان سبەینێ، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپە بگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.



PM:04:50:14/05/2016