ئاگادارییەك لە گۆران نێتەوە بۆ هاوبەشەكانی سەبارەت بە بڕینی ئینتەرنێت

كۆمپانیای‌  گۆران نێت بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، بەشداربوانی‌ ئاگاداردەكاتەوە كە لەسبەینێ 2-6ـەوە تاكۆتایی تاقیكردنەوەكان رۆژانە چوار سەعات خزمەتگوزارییەكانی‌ رادەگرێت.

لەئاگادارییەكدا كۆمپانیای‌ گۆران نێت رایگەیاندووە، لەسەر داواكاری‌ وەزارەتی‌ گواستنەوەو گەیاندنی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، خزمەتگوزاری‌ ئینتەرنێتەكەمان لە بەرواری‌ 2ی‌ حوزەیران تا كۆتایی تاقیكردنەوەكان رادەگیرێت.

راشیگەیاندووە، خزمەتگوزاری‌ ئینتەرنێت رۆژانە لەسەعات 7ی‌ سەرلەبەیانی‌ تا 11ی‌ نیوەڕۆ رادەگیرێت، ئەمەش بەمەبەستی‌ نەهێشتنی‌ دیاردەی‌ غەشكردن.

رۆژی 2-6 تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەكات و رۆژی 8-6 یش تاقیكردنەوەكانی ٩ی بنەڕەتی دەستپێدەكاتو بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەماوەی سێ سەعاتدا هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت.



AM:10:56:02/06/2016