ڤیدیۆ.. هێرشێكی داعش بۆ سەر منبەج شكستی هێنا
شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج هێرشی چەكدارانی داعش له سێ قۆڵه‌وه بۆ سه‌ر ئەو شارە شکستپێده‌هێنن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌مه‌به‌ستی شکاندنی گه‌مارۆی سه‌ربه شاری منبج ، چەكدارانی داعش له باکووری رۆژئاوا به‌درێژایی رووباری ساجور ، له‌رۆژئاوای شارۆچکه‌ی ئهلئهریما و باشوور گوندی خربه‌ت ئهلروس هه‌تا گوندی ئۆسهجیل هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی شاری منبج و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه رووبه‌رووی وه‌ڵامێکی توند بوونه‌وه.
له‌ئه‌نجامی شه‌روپێکدادانێکی سه‌خت و به‌رخۆدانێکی مه‌زنی شه‌ڕڤانان هێرشه‌کان سه‌رجه‌میان شکستپێهێنران و چەكدارانی گورزی سه‌ختیان به‌رکه‌وت و ژماره‌یه‌کیان لێکوژرا.
PM:03:28:03/07/2016