بانكی رافیدەین دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت بەهاوڵاتیان

بانكی رافیدەین لە بەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت لەسەرجەم لقەكانیان بەنرخی فەرمی دۆلار بەو هاوڵاتیانە دەفرۆشن كە پشتگیریی پەسەندكراویان هەبێت.

لەبەیاننامەكەیدا هاتووە: "بانكەكەمان ئەمڕۆ شەممە پرۆسەی فرۆشتنی دۆلاری بەنرخی فەرمی دەستپێكرد، بڕی 3 هەزار دۆلار بە یەك كەس دەدات".

دەشڵێت، دۆلارێك بە (1200) هەزارو دووسەد دینار دەگۆڕێتەوە، ئەمەش بەو مەرجەی ئەو كەسەی داوای دۆلارەكە دەكات پشتگیری پەسەندكراوی هەبێت كە ئەو دۆلارەی بۆ گەشتكردن، وەك، چارەسەركردن، یان خوێندن یان گەشتوگوزار، یاخود شاندكردنی فەرمی و هۆكاری دیكەی دەوێت.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئەم مەرجانەی بانكەیان پێوەی پابەندە، لەسەر رێنمایی بانكی ناوەندی عێراقە، بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی هاوڵاتیان لە دۆلار.



PM:01:51:12/11/2016