وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یاند " له مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا، گۆڕانكاری له پاشه‌كه‌وتی مووچه‌دا دەکرێت".
سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی "وشەی"، راگەیاند" لە مانگی ئازاری ئەمساڵ دەستکاری مووچە دەکرێت و ، پلانی ئه‌مساڵی حكوومه‌ت زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌راندا ده‌بێت".
سه‌فین ده‌زیی سەبارەت بە دوا کەوتنی هۆكاری دره‌نگكه‌وتنی ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی ئاداری گەڕاندەوە بۆ زیادبوونی داهات و كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری پێویست له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان به داهاتی ناوخۆیی و داهاتی نه‌وته‌وه.
ڕوونی ده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی ئابووریی باشی داناوه و داهاتی هه‌رێمی كوردستانیش به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی، له‌مساڵدا باشتر ده‌بێت.