یەكگرتوو داوا دەكات بەرپرسانی گۆڕان هێرشەكانیان رابگرن

نوسینگەی سكرتێری رۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە رونكردنەوەیەكدا داوا لە میدیاكان‌و بەرپرسانی گۆڕان دەكات هێرشەكانیان بۆ سەر یەكگرتوو رابگرن.

دەقی رونكردنەوەكە بخوێنەرەوە:

رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی سکرتێری رۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە

لەبارەی ئەو گرژی و كاردانەوەو پەرچەكردارانەی كە میدیاو بەرپرسانی گۆڕان وەك هێرش بۆ سەر یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و خودی ئەمینداری گشتی دەستیان پێكردو دواتر لەلایەن كادیرانی یەكگرتووەوە وەڵامدرانەوە ، نوسینگەی سکرتێری رۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی ڕایگەیاند: لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتەوایی و رێگرتن لە لێکترازانی پەیوەندی لایەنەکان لێرەوە ئەندامان و هەوادارانی یەکگرتوو ئاگاداردەکەینەوە کە هەڵمەتی راگەیاندن و وەڵامدانەوە بوەستێنن و هەموو هەولێک بەگەر بخەن بۆ ئارامکردنەوەی ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێم .

لە رونكردنەوەیەكی نوسینگەی سکرتێری رۆژنامەوانی مامۆستا صلاح الدین محمد، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەهاتووە: لەم رۆژانەدا پەرچەکداری نەخوازراو و نابەجێ لەسەر دەرخستنی رەخنە و سەرنجێکی مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌و الدین لەسەر بارودۆخی هەریًم و پرۆسەی سیاسی کوردستان بو بەهۆی چەندین وتار و نوسین و دەربرینی توند و بە گژاداچوون .

ئەوەش هاتووە: لێرەوە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتەوایی و رێگرتن لە لێکترازانی پەیوەندی لایەنەکان لێرەوە ئەندامان و هەوادارانی یەکگرتوو ئاگاداردەکەینەوە کە هەڵمەتی راگەیاندن و وەڵامدانەوە بوەستێنن و هەموو هەولێک بەگەر بخەن بۆ ئارامکردنەوەی ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێم .



PM:09:17:11/02/2017