وادەی بارانە بەلێزمەکە لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق ڕایگەیاند کە دوو شەپۆلی نزمی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست كاردەكاتە سەر هەرێمی كوردستان.


دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لە هاتنی شەپۆلێکی باران بارین بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و ڕاشیگەیاندووە دوو شەپۆلی نزمی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست كاردەكاتە سەر هەرێمی كوردستان.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ڕۆژی چوارشەممە، ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەبێتە هەوری تەواو و نمە باران دەبارێت و دواتر دەبێتە لێزمە باران لەگەڵ بوونی هەورەتریشقە لە هەندێك كاتدا و ئاشکراشی کردووە ڕۆژی پێنجشەممەش بە هەمان شێوە دەبێت

هەروەها کەشناسی عێراق پێشبینیشی کردووە ڕۆژی هەینی و شەممە بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی ڕۆژهەڵاتی توركیاوە بارانی بەلێزمە دەبارێت لەگەڵ بونی هەورە تریشقە لە هەندێك كاتدا.



PM:08:37:14/03/2017