دوا زانیاری لەسەر گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفاو مناڵەکانی

وا بڕیارە بەیانی سبەی یەک شەممە ٣/١٩ هەردوو کوڕ و کچەکەی نەوشیروان مستەفا بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی شوعلە عەلی دایکیان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" سبەی بەیانی کاتژمێر ٤ هەریەک لە نما و چیا هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفاو کچەکەی چرا دەگەڕێنەوە کوردستان و بەشداری دووەم رۆژی پرسی دایکیان، شوعلە عەلی دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە ئەو زانیارییەی ئاشکرا کرد کە نەوشیروان مستەفا ناگەڕێتەوە بۆ پرسەی هاوسەرەکەی.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، لەگەڵ نماو چیا و چرا، خوشکی نەوشیروان مستەفا، تاڤگە مستەفا کە هاوسەری محەمەد تۆفیق هەڵسوڕاوی گۆڕانەوە دەگەڕێنەوە باشوری کوردستان.

رۆژی ٣/١٧ شوعلە عەلی هاوسەری رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆچی دوایی کردو لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.





AM:12:03:19/03/2017