" ژمارەیەک ئەفسەرو پێشمەرگە لە ‌هێزەکانی ٧٠ ەوە سەنگەر دەگوازنەوە بۆ هێزەکانی ٨٠ی پارتی"

سەرچاوەیەکی سەربازی بالآی هێزەکانی ٧٠ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە ماوەیەک سەنگەر گواستنەوە لە هیزەکانی ٧٠ یەکێتیەوە بۆ ‌هێزەکانی ٨٠ دەستی پێکردووەو پلەی ئەو کەسانەی سەنگەریان گواستۆتەوە گەیشتۆتە پلەی عەقید.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد ئەو پێشمەرگانەی سەنگەر دەگوازنەوە بە دوو هۆکار دەیگوازنەوە، یەکێکیان هۆکاری پێدانی ئیمتیازەتە، هۆکارەکەی تریشی ئەو ململانێیەکە کە لەنێوان سەرکردایەتی یەکێتیدا هەیەو کاریگەری راستەوخۆی لەسەر هێزەکانی ٧٠٩ دروستکردووە.

ئەو سەرچاوەیەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو سەنگەر گواستنەوەیە پێشمەرگەی ئاسایی تێدایە تا دەگاتە پلەی عەقید و تا ئێستا بە چەند وەجبەیەک پێشمەرگەکانی ٧٠ سەنگەریان گواستۆتەوە بۆ هێزەکانی ٨٠ ی پارتی.

ئەو بەرپرسە بالآیە وەبیری پارتی هێنایەوە کە لەو رێكکەوتنانەی لەنێوان پارتی و یەکێتیدا هەبوون، بڕیار درابوو کە چیتر سەنگەرگواستنەوە پەیڕەو نەکرێت، بەلآم لە نەخۆشکەوتنی تاڵەبانییەوە پارتی پێشێلی ئەو خاڵەی کردووەو پارتی خەڵکانی یەکێتی لە مەکتەبی سیاسیەوە تا بەرپرسی سەربازی و تا پێشمەرگەیەکی ئاسسایی لە ریزەکانی خۆیدا وەرگرتووە.




PM:08:05:05/05/2017