سپی - سلێمانی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا پێكه‌وه یه‌كه‌م
ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان دیاریده‌كه‌ن ، بە وتەی ئەندامێکی لیژنەی بینینی مانگ
"یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان له‌نێوان 25و 26ی ئه‌م مانگهدایهو ئاماده‌كاریشمان
بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه ده‌ستپێكردوه".
سه‌لام كه‌ریم سیدان ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم و ئه‌ندامی
بینینی لیژنه‌ی مانگ له‌عیراق بە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە، "زۆربه‌ی
بۆچونه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه ڕۆژانی (25 یان 26)ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م ڕۆژی
مانگی ڕه‌مه‌زانه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بابه‌ته یهكلانهكراوهتهوهو هه‌فته‌یه‌ك
به‌ر له‌و واده‌یه كۆبونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ین".
ڕاشیگەیاندووە "له‌ئێستادا ده‌ستمان بهئامادهكاریهكان و
پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆئه‌و مه‌به‌سته كردوه، هه‌فته‌یه‌ك به‌ر لهوادهكهش
په‌یوه‌ندیی به‌به‌غداوه ده‌كه‌ین، هه‌ردولا داده‌نیشین و چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ین،
ئه‌وان به‌ڵگه‌یان هه‌بوو ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به‌ڵگه‌مان هه‌بێت
ئه‌وان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌و پێكه‌وه بڕیارێكی گشتگیر ده‌ده‌ین".
ئەو ئەندامەی لیژنەی بینینی مانگ وتوویەتی تائێستا فه‌له‌كناسان هیچ ڕاپۆرتێكیان بۆ نهناردوین،
به‌ڵام بێگومان هه‌ركات پێشبینیه‌كانیان بگاته ده‌ستمان بۆ هاوڵاتیانی ده‌خه‌ینه‌ڕوو
بە گوێرەی وتەی شێخ عەبدوڵا بن نعێم
ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودییە ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی ئایار (مانگی
پێنج)، و ڕۆژی ٢٤ی مانگی حوزەیران کە هەر شەممە دەکات، کۆتا ڕۆژی دەبێت
واتا ٢٥مانگی شەش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت کە سێ رۆژ بەردەوام دبێت.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە جەژنی قوربان لە سەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵدا دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە هەموو ساڵێک لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی
کوردستان دادەنیشن و دوای بینینی مانگ بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی
جەژنی ڕەمەزان دەدەن، کە جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستاندا سێ ڕۆژە.
بەڵام مەلا نادر کانی کوردەیی پێشنوێژ و وتارخوێنی پێشوو لە شاری
هەولێر لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکردووە،
کە رێککەوتی 26-5-2017 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
وتوشییەتی ساڵی ڕابردوو 6-6-2016 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو، بەپێی
ساڵنامەی كۆچی هەموو ساڵێك 10 ڕۆژ دێتە پێشەوە بەراورد بە ساڵی پێش خۆیی و
رۆژێك دوای مانگی شەعبان دەستپێدەكات و یەك رۆژ پێش مانگی شەوال كۆتایی
دێت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە هەموو ساڵێک لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی
کوردستان دادەنیشن و دوای بینینی مانگ بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی
جەژنی ڕەمەزان دەدەن، کە جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستاندا سێ ڕۆژە.
هەروەها ئەم ڕەمەزانە دواین ڕەمەزانە کە دەکەوێتە وەرزی هاوینەوە و ساڵی ئایندە دەکەوێتە بەهارەوە.
.