بە بەشداری یەكێتیو پارتیو گۆڕان سێ سەرۆكایەتییەكە كۆبوونەوە
هەرسێ سەرۆكایەتی، كۆمار و پەرلەمان و حكومەتی عێراق لەگەڵ سەرۆكی كوتلە سیاسییەكان كۆبوونەوە كە نوێنەرانی هەر سێ لایەنە سەرەكییەی هەرێمی كوردستانیش تێیدا بەشداربوون.
بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، كۆبوونەوەكە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بووە و ئێوارەی دوێنێ ئەنجام دراوە و تەنها كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاری نێوان سێ سەرۆكایەتیەكە و سەركردەی كوتلە سیاسییەكان بووە.
وەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێ كراوە، لەو كۆبوونەوەیەدا دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵات گفتوگۆی لەسەر كراوە بەتایبەتیش دواین پەرەسەندنە نێودەوڵەتی و هەرێمیەكان.
لە كۆبوونەوەكەدا، هەریەكە لە فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆمار و سەلیم جبوری، سەرۆكی پەرلەمان و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران و ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی و فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ساڵح موتڵەگ، سەرۆكی هاوپەیمانی عەرەبی ئامادەبوون.
PM:03:51:16/05/2017