ئێران و تورکیا لەسەر ڕیفراندۆم لە ئاستی باڵادا کۆبوونەوە

سەرۆک ئەرکانی سوپاری ئێران، محەمەد باقری و سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، هەولوسی ئەکار کۆبوونەوە باسیان لە ڕیفراندۆمە بڕیارلێدراوەکەی هەرێمی کودستان کردووە.

بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا، لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ لە ئەنکەرە ئەنجامدراوە چەند تەوەرێکی لەخۆگرتووە کە تێیدا هەریەکە بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" و پێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەروەها پرسی ڕیفراندۆمی "هەرێمی کوردی" باسکراوە.

هەروەها میدیاکان ئاشکرایانکردووە کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا "میت" و وەزیری بەگری و ئەردۆغان لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران تاوتوێ بکەن.



PM:03:41:15/08/2017