، سەرۆكی لیژنەی
دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەت پلانی هەیە لە
1-1-2018ەوە بڕێك لە مووچەی فەرمانبەران چاك بكات و سیستەمی پاشەكەوتی مووچە
ناهێڵێت.
د.عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی
دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپەڕی وێستگەی وتووە، به هه‌موو
پێوه‌ره‌كان ده‌بێت دۆخی ئابوری و بژێوی ژیانی خه‌ڵك باشتر بكرێت، چونكه ئه‌و
رۆژه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان پیاده كرد نرخی نه‌وت هه‌رزان بوو، به‌ڵام
ئیستا نه‌وت دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و كاته‌یه، هه‌روه‌ها داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان
و باج زۆر بووه.
ڕوونی کردووەتەوە "حكومه‌ت مانگانه
نزیكه‌ی 800 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌یه و ئه‌وه‌ی خه‌رجی ده‌كات نزیكه‌ی 450
بۆ 500 ملیۆن دۆلاره، بۆیه مانگانه نزیكه‌ی 300 ملیۆن دۆلار داهات له خه‌رجی
زیاتره، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی به قه‌رزی ساڵانی پێشوو ده‌داته‌وه و بیری له
باشكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك نه‌كردۆته‌وه".
هێمای بۆ ئەوەشکردووە "ئه‌وه‌نده‌ی
من ده‌زانم حكومه‌ت پلانی هه‌یه له 1-1-2018ه‌وه بڕێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
چاك بكات و سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه ناهێڵێت، ئه‌وه‌ش نه‌ك له‌به‌ر خاتری
فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر قه‌رزێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌وه
كه هه‌رگیز پێی نادرێته‌وه، چونكه ئێستا بڕی ئه‌و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یه‌ی
كه قه‌رزه له‌سه‌ر حكومه‌ت له نزیكه‌ی 7 ملیار دۆلار نزیك بۆته‌وه".
وتووشیەتی "پلانه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه
له 1-1-2018ه‌وه مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی، ده‌رماڵه‌ی خێزان و منداڵ، بۆ پیشه‌ییه‌كان
ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی بۆ نموونه ئه‌ندازیاری ده‌رماڵه‌ی ئه‌ندازیاریی، پزیشكی
به‌هه‌مانشێوه، بۆ هێزه‌كانی ئاسایش ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی، بۆ مامۆستای زانكۆ
ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه، به‌و شێوه‌یه سیسته‌مێك داده‌ڕێژن و شتێك به‌ناوی پاشه‌كه‌وتی
مووچه نامێنێت".
ڕاشیگەیاند "هه‌رگیز به‌ته‌مه‌نی
گه‌لی كورد له باشووری كوردستان نابینێته‌وه ئه‌وه‌ی له 2013دا وه‌ریده‌گرت
جارێكی دیكه وه‌ریبگرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر 100%ی ئه‌وه‌ی پێشتریش پێبدات،
به‌ڵام له‌ولاوه هه‌موو شتێكی كردووه به پاره و به‌خۆڕایی نه‌ماوه، كه‌واته
وه‌كو ئه‌وكاته ناژیت، بۆ نموونه منداڵه‌كه‌ت ده‌نێَریته دایه‌نگه ده‌بێت به
پاره، ده‌ڕۆیته نه‌خۆشخانه به پاره‌یه، منداڵه‌كه‌ت ده‌نێریته زانكۆ به پاره‌یه،
ئه‌و كاته به‌خۆڕایی بوون".
s