لەسەر بڕینی ئینتەرنێتی هەرێم لەلایەن بەغدا روونكردنەوە دەدەرێت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئاشكرای كرد، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ئینته‌رنێتی
هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ورووپایه، بۆیه به‌غدا ناتوانێت ئینته‌رنێت له
هه‌رێمی كوردستان بیبڕێت.
ئومێد محه‌مه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ی وتوە: "ده‌نگۆی بڕینی هیڵی ئینته‌رنێتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نین، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دابینكاری هێڵی ئینته‌رنێتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌ورووپاوه‌یه و به ترانزێت له ڕێگه‌ی وڵاتی توركیا و ئێران ده‌گاته لای خۆمان، بۆیه به‌غدا ناتوانێت ئه‌و كاره بكات".
وتیشی: "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستان خاوبوونه‌وه‌یه‌كیان پێوه دیاره، به‌ڵام به‌دواداچوونمان بۆی كردووه و پێیان ڕاگه‌یاندووین، كه ئه‌وه گرفتێكی هونه‌ری كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت خۆیانه و په‌یوه‌ندی به هیچ بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراقه‌وه نییه".
PM:08:39:30/09/2017