عەبادی فەرمانیکرد ئاڵای عێراق لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان هەڵبکرێت

حەیدەر عەبادی فەرمانیکرد بە هەڵکردنی ئاڵای عێراق لەسەر هەموو ناوچەکانی ئیدارەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە بە ناوچە کێشە لەسەرەکان ناسراون.


ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی یەکەم، لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان  بڵاویکردەوە، "سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکردووە بە هەڵکردنی ئاڵای عێراق لە "سەرجەم ناوچە کێشە لەسەرەکان".

دەرکردنی ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە هێزە ئەمنییەکانی ڕاسپارد بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان لە پارێزگای کەرکوک.

حەیدەر عەبادى، فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سورن لەسەر پاراستنى سەلامەتى خەڵکی کەرکوک و گەڕاندنەوەى ئاسایش بۆ ئەو شارە، وتیشی "داوا لە پێشمەرگە دەکەین ئەرکەکانى لەژێر فەرمانى حکومەتى ناوەندیدا جێبەجێبکات".



PM:05:02:16/10/2017