سلێمانی.. دوو شانەی نوستوی داعش دەستگیر کران

هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دوو گروپی سەر بە چەكدارانی داعش دەستگیر دەكەن كە ئەندامانی گروپێكیان ژنن.

بەپێی راپۆرتێكی میدیای فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دوو گروپی سەر بە (داعش) یان دەستگیركردوە كە بە نیازبون ئاسایش و ئارامی شاری سلێمانی تێكبدەن و یەكێكیش لە گروپەكان ئەندامەكانی ژن بوەو ویستویانە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.

هەربەپێی راپۆرتەكە، بەمزوانە وردەكاریی دەستگیركردنەكە بڵاودەكرێتەوە كە بۆ یەكەمینجارە گروپێكی ژنانی داعش لە هەرێم سەرهەڵبدات و دەستگیر بكرێت.



AM:11:21:12/11/2017