تاوه‌كو ئێستا ئه‌و بڕه ده‌رمانه‌ی وه‌كو پشكی گه‌رمیان له سلێمانیه‌وه ده‌نێردرێت دیار نیه و زۆرینه‌ی ده‌رمانه‌كانیش له لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیانه‌وه ده‌كڕدرێت.
به پێی راپۆرتێكی یه‌كه‌ی چاودێری حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان، ئه‌و بڕه ده‌رمانه‌ی وه‌ك پشكی گه‌رمیان له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌نێردرێت و دێته سلێمانی رون نیه و به‌رپرسانی ته‌ندروستی گه‌رمیانیش ئاگاداری نین.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه كراوه، ئه‌و بڕه ده‌رمانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له سلێمانیه‌وه بۆ گه‌رمیان ده‌نێردرێت كه‌مه و به‌شی پێویستی سنوره‌كه ناكات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: له %80ی ده‌رمانه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیانه‌وه ده‌كڕدرێت.
یه‌كه‌ی چاودێری حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی رادیۆی ده‌نگ و رێكخراوی NEDی ئه‌مریكیه و له ماوه‌ی سالێكدا 24 راپۆرت له سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ده‌خاته‌رو.