بەغدا مووچەی چەند وەزارەتێک دەنێرێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماده‌یه‌ له‌ ئێستادا ته‌نیا موچه‌ی 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بنێرێت و پێشمەرگە و خانەنشینانی سەربازی ناگرێتەوە.

ماڵپه‌ری "مركز بیت العراق" له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كەوە ئاشكرایكردوه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه‌ به‌ ناردنی موچه‌ی 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌نییه‌ له‌ ئێستادا موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینانی سه‌ربازی بنێرێت هه‌تا به‌غداو هه‌ولێر ده‌گه‌نه‌ رێكه‌وتنی كۆتایی.

ئەوەش له‌كاتێكدا به‌پێى تۆمارى بایۆمه‌ترى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زیاتر له‌ 1 ملیۆن 249 هه‌زار موچه‌خۆره‌و مووچەی یەك مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە 873 ملیار دینارە.



PM:10:18:31/01/2018