وتەبێژی حكومەت زانیاری لەبارەی ڕۆژانی پشووەوە ئاشكرادەكات

وتەبێژی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕۆژانی پشووش ئاشكرادەكات.

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەو پەیامەیدا دەڵێت "بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی و نیشتیمانی نەورۆز، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكڕای هاووڵاتیانی كوردستانی خۆشەویست دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شادی و ئارامی و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان".

لەبارەی‌ پشووی جەژنی نەورۆزیش رایگەیاند "بەم بۆنەیەشەوە بەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، پشووی جەژنی نەورۆز لەرۆژی سێ شەمە 20 /3 /2018 دەست پێدەكات و رۆژانی 21 و 22 و 23 ش دەبنە پشووی فەرمی و رۆژی 25 /3 دەوامی ئاسایی دەست پێدەكاتەوە".



PM:01:21:18/03/2018