ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌بارت به پێشیلكارییه‌كانی بودجه‌ی عێراق، د. فواد مەعسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌فه‌رمی سكاڵای له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆمار كرد.
له نوسراوێكی فه‌رمی كه ئه‌مڕۆ 4ی نیسانی 2018، له سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی كراوه، فوئاد مه‌عسووم و بریكاره‌كه‌ی كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌زایانی یاسایه، به ناوی غازی ئیبراهیم جه‌نابی، سكاڵا له‌سه‌ر سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆمار ده‌كه‌ن.
له سه‌ره‌تای سكاڵاكه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له 3ی ئازاری ئه‌مساڵ، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه یاسای بودجه‌ی بۆ ساڵی 2018 په‌سه‌ند كردووه و دواتریش له 2ی نیسان، له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی یاسایی له بودجه‌كه‌دا هه‌یه.
له به‌شێكی سكاڵاكه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت به هۆی بووی كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی له یاساكه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سه‌رپێچیه‌كانی ده‌ستنیشان كردووه و دواتر له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی بڵاوی كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆك كۆمار له داواكه‌یدا ده‌ڵێ:" بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رپێچییانه و نه‌هێشتنیان، داوا له دادگاكه‌تان ده‌كه‌ین ئه‌م تێكستانه به سه‌رپێچی ده‌ستووری عێراق بزانێت كه له خواره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردووه."