دوو موچە بۆ ئەم فەرمانگانە خەرجدەکرێت

پەرلەمانتارێکی گۆڕان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ لیستێكی موچه‌ بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی دوو مانگی چوار فه‌رمانگه‌ی سه‌ر به‌به‌غدا ئاماده‌كراوه‌.

هۆشیار عه‌بدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند، "کۆتایی مانگی رابردو بە فەرمی داوامان لە وەزیری ناوخۆی عێراق کرد کە ده‌ستوه‌ردان بکات لە چارەنوسی ئەو سێ موچەیەی ناردویان بۆ هه‌رێم بۆ فه‌رمانگه‌كانی ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت، نشینگه‌، کارتی زانیاری، تەنها یەک دانەی دابەشکراوە".

هۆشیار عه‌بدوڵا دەڵێت "ئەمڕۆ شه‌ممه‌ لیستێكی موچه‌ بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی دوو مانگی ئه‌و چوار  فه‌رمانگه‌یه‌ی سه‌ر به‌حكومه‌تی عێراق ئاماده‌كراوه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری یەکجارەکیی کێشەی موچەی ئەو فەرمانگانە هاوشێوەی پاسەوانی سنور و گومرگ"



PM:10:09:07/04/2018