پەرلەمانی تورکیا مافی پەرلەمانتاری لەهەریەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە(
عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئرماك) سه‌ندەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەناندۆڵی تورکیا، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی تورکیا، ئه‌و دۆسیانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خوێنرایه‌وه كه تایبه‌تن به‌و سزایانه‌ی دادگاكان سه‌باره‌ت بە پەرلەمانتارانی هەدەپە له بایده‌میر و ئرماك ده‌ریان كردووه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان، به‌پێی یاساکانی تورکیا مافی په‌رله‌مانتاریی له هه‌ریه‌ك له پەرلەمانتاری ئورفا(روحا)ی هه‌ده‌په، عوسمان بایده‌میر و په‌رله‌مانتاری هه‌كاری(جولەمێرگ)ی هەدەپە، سه‌لما ئرماك سه‌نرایه‌وه.
هەروەها دادگای تورکیا بڕیاریداوە سزای ئرماك به تۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشە بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)به ١٠ ساڵ زیندانییكردن و سزای بایده‌میر به تاوانی سووكایه‌تییكردن به پۆلیس به زیندانییكردن بۆ ماوه‌ی ساڵێك و پێنج مانگ و ١٥ رۆژ، بدات.
عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئیرماک، ڕۆژی ١٥ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٥ به ده‌نگی خه‌ڵک هه‌ڵبژێردران و نێردرانه په‌رله‌مانی تورکیا، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان مافی په‌رله‌مانتاریی له‌و دوو په‌رله‌مانتاره سه‌نده‌وه، بەڵام بەرلەوەی بڕیاری سه‌ندنه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتارێتیی بایده‌میر و ئیرماک بدرێت، هه‌ردووکیان دانیشتنه‌که‌یان به‌جێهێشت.