خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ ئاگادار دەکرێنەوە

بەرێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت،  لە بەرواری 10ی ئایار تاوەكو 13ی ئایار بەهۆی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە سەرجەم بەشە ناوخۆییەكانی ناو شار دادەخرێن.

لە ئاگاداری نامەیەكەدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە تێیدا بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆیەكانی سلێمانی رایگەیاندووە" سەرجەم خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی ناوشاری زانكۆی سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە، كە بەپێی فەرمانی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆِسەی هەڵبژاردنەوە، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 10ی ئایار2018 دەرگای سەرجەم بەشە ناوخۆییەكان دادەخرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بەشەناو خۆییەكانی ناوشاری زانكۆی سلێمانی، لە ڕۆژی یەك شەممە (13ی ئایار 2018)  دوای ڕۆژێك لە تەواو بوونی هەڵبژاردنەكان دەكرێنەوە".



PM:08:31:07/05/2018