پارێزگاری کەرکووک هۆشیاریدا لەسەر نا ئارامی دۆخی کەرکووک ڕایگەیاند، دەبێت بەپەلە ڕێگری بکرێت لە گواستنەوەی سندوقەکان بۆ بەغدا.
ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوای لە سەرۆکی حکومەت و سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی عێراق کرد هەڵویستیان هەبێت لەسەر ئەم پشێویانەی کەرکوک و دۆخەکە ئارام بکەنەوە.
وتیشی "ئه‌و گرفتانه‌ی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا هه‌بون له ده‌نگدانی گشتیدا دوباره بونه‌ته‌وه و پێویسته ده‌نگه‌كان له‌ناوه‌ندی سه‌ره‌كی له به‌غدا به‌ده‌ست جیابكرێنه‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت ڕێگری بکرێت لە گواستنەوەی سندوقەکان بۆ بەغدا تا لیژنەیەکی تایبەت نەیەتە شارەکە.
هاوکات بەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ بنکەکانى دەنگدان بەڕووى دەنگدانى هاوڵاتیان کرایەوە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کاتژمێر ٦ى ئێوارەى ئەمڕۆ پرۆسەى دەنگدان بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى کۆتاییهات و بنکەکانى دەنگدان داخران.