وەزیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند كە لە میانی نەخشەرێگاكەیان لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتوون كە دوای منبج دەچنە شوێنەكانی دیكەی ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات و یەكینەكانی پاراستنی گەل.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگەیاند كە كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه لە هێڵی ده‌ورییه‌كان له منبج، به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه له شارەكە كشاونه‌ته‌وه.
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا باسی لەو هێرشانە كرد كە بە بیانووی بوونی پەكەكەوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدەن و وتی: "هه‌رچی پێویست بێت ده‌یكه‌ین بۆ پاككردنه‌وه‌ی خاكی عێراق له په‌كه‌كه".
ئاماژەشیدا بەوەی لە ئەوروپاش كار بۆ قەدەغەكردنی سیمبولەكانی پەكەكە دەكەن و رایگەیاند: "نه‌مسا ده‌ستی به هه‌وڵێك بۆ به نموونه وه‌رگرتنی ئه‌و یاسایه كردووه كه له ئه‌ڵمانیا هه‌یه. ره‌نگه له پایزدا بنێردرێته په‌رله‌مان".
وەزیری دەرەوەی توركیا لەدرێژەی لێدوانەكەیدا باسی لە گرژییەكانی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن كرد سەبارەت بە پرسی كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس 400 لە رووسیا و سەرباری نیگەرانی و هۆشدارییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان رایگەیاند ئیداره‌ی ئه‌مریكا نایه‌وێت به‌هۆی بابه‌تی سیستمە مووشەكییەكەوە په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادا تێكبدات.