لە رۆژانی جەژندا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات

بڕیارە لە رۆژانی جەژنی قورباندا کارەبای نیشتیمانی دوو کاتژمێر زیادبکرێت و رۆژانە نزیكەی 14 كاتژمێر کارەبا بدرێتە هاوڵاتیان.

حەمەئەمین هەورامانی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، " لەبەر ئەوەی  لە رۆژانی جەژن فەرمانگە ‌و زۆربەی كارگە گەورەكان كارناكەن و كارەباكەیان دەگەڕێتەوە بۆ ناو سیستەمی گشتی، کاتژمڕەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەکات".

 وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم وتیشی، "پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی جەژندا نزیكەی دوو کاتژمێر كارەبای نیشتمانی زیادبکرێت و بە زیادبوونی ئەو دوو کاتژمێرە، پێدانی كارەبا لە رۆژانی جەژندا  دەبێتە نزیكەی 14 کاتژمێر .








PM:01:24:20/08/2018