لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە فڕۆکە هاوپەیمانەکان بۆردومان داعش دەکەن

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٧ ی تشرینی یەکەم فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووخ بۆردومانی چەند بنکەیەکی چەکدارانی داعش دەکەن.

سەرچاوەیەکی ا لە ناوچەکە بە سپی راگەیاند" بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر ناوچەکانی گوندی عەلیەرەش و بەردی سپی یە کە هەمووی  ٥٠٠  مەتر دوورە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە لەو چیایە".

تا ئێستا زیانەکانی داعش نەزانراوە لەو بۆردومانەدا نەزانراوە.

لەدوای شکانی داعشەوە لە موسڵ، ئەو رێکخراوە چەندان بنکەی هێناوەتە ئەو چیایەو لەماوەی رابردوودا چەندان رووبەرووبوونەوە لەنێوان ئەوان و پێشمەرگەدا روویداوەو چەندان پێشمەرگە لەمانگی رابردوودا شەهیدبوون. 



PM:01:23:17/10/2018